بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید هادی ئەفقەهی کارناسی پرسە سیاسییەکان سەبارەت به گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستان وتی: ئێمە تا ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی سعوودی پێنج خول گفتوگۆمان کردووە کە چوار خولی لە سەردەمی دەوڵەتی ڕۆحانی و خولی پێنجەمیش لە دەوڵەتی ڕەئیسی بوو.
ناوبراو بە ئاماژە بە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەغدا وتی: دانوستانەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بەهۆی دەستێوەردانە ڕاستەوخۆ کانی عەرەبستان و پاڵپشتی لە کەناڵە بیانییەکان وەکوو ئێران ئینترنەشناڵ و من و تۆ ڕاگیراوە.
ئەو کارناسە درێژەی دا: ئێمە تا ئێستا ئامادەیی سعوودییەکانمان لە کردەوەدا نەدیوە هەرچەند کات جارێک ژمارەیەک کێشە دێننە ئاراوە و دواتر دەڵێن متمانەیان بە ئێران نییە. لە ڕاستیدا عەرەبستان هەرگیز ناتوانێت دەست هەڵبگرێت چونکوو ئەوان دەزانن کە چ هەڵەیەکیان لە ناوچەکە و ئێران کردووە.چارەسەر کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە.
Your Comment